یۆرگن ھابرماس
لەدایکبوون | ١٩٢٩ز |
---|---|
نەتەوە | ئەڵمان |
پیشە | مامۆستای زانکۆ، فەیلەسووف و کۆمەڵناس |
ئایین | بێخوایی |
هابرماس ساڵی(۱٨ی حوزەیرانی ۱۹۲۹) له دوسلدورفی ئه‌ڵمانیا له‌دایك بووه و فه‌لسه‌فه‌ی له شاری هایدلبێرگ له ۱۹٦۱ بۆ ۱۹٦٤ خوێندووه و له شاری فرانكفۆرت له فه‌لسه‌فه و زانستی كۆمه‌ڵناسیدا مامۆستا بووه. ساڵی ۱۹۷۱ بۆ ۱۹٨۱ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نستیتۆی ماكس پڵانی له به‌شی لێكۆلینه‌وه‌ی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێ سپیردرا.
هابرماس سه‌ر به بەرهی دووهەمی قوتابخانه‌ی فرانكۆرته. وه‌كوو زۆربه‌ی نوێنه‌رانی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت له‌گه‌ڵ به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی فاشیسته‌كان له ئه‌ڵمانیا كۆچی كرد و دواتر گه‌ڕایه‌وه ئه‌ڵمانیا و له‌زانكۆی فرانكفۆرت ده‌ستی به وانه‌گوتنه‌وه له فه‌لسه‌فه و كۆمه‌ڵناسیدا كرد.
سه‌رچاوه‌ی فه‌لسه‌فی هابرماس بریتین له (كانتیزم، هیگلیزم، ماركسیزم، مارتن هایدگەر).
نه‌خشه‌ی هزری هابرماس
[دەستکاری]هه‌رگیز بێلایه‌نانه خۆی له قه‌ره‌ی كێشه‌یه‌ك نه‌داوه، شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی دیالێكتیکی مێژوویه؛ پێی وایه مرۆڤ لەم رێگهیهوە ده‌گات به ڕاستی. گۆڕانی کۆمه‌ڵگه له ژێر دوو پرۆسه‌ی راستههێڵدا به‌ڕێوه ده‌چێت كه ئه‌وانیش كه‌لتور و دیالێكتیکه.
له پێشه‌كی كتێبی تیۆر و پراكتیك (theorie and praxis) ساڵی 1963، هابرماس نووسیویه‌تی: مرۆڤ ده‌نوانێت كاره‌كانی بكات به سێ به‌شه‌وه :
یه‌كه‌م: لێكۆلینه‌وه‌ی کۆمەڵناسی، فه‌لسه‌فی وكۆمه‌ڵایه‌تی.
دووهه‌م: هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان لەباره‌ی ره‌وشی مرۆڤایه‌تی و میتۆده‌كانی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
سێیه‌م: توێژینه‌وه‌كان سەبارەت بە تیۆری زانین.
به‌گشتی هابرماس به ره‌خنه‌گرتن ده‌ست به بنیاتنانی فكری ده‌كات:
1ـ ته‌وژمی ماركسیزم به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت ڕووه‌و بێ هیوایی و هه‌ڵچوون و دووره‌په‌رێزی وسه‌رلێشێواوی چوو. هابرماس ره‌خنه له قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت ده‌گرێت به گوته‌ی ئه‌و، ئه‌مانه ئه‌قڵانیه‌تی سیسته‌م و ئه‌قڵانییه‌تی كرده‌ییان تێكه‌ڵ به یه‌كتری كردووه؛ به‌ومانایه‌ی ڕاسته ئه‌قڵانیه‌تی ئامێری له قاڵبێكی ته‌كنه‌لۆژیا و سه‌رمایه‌داری جیهانیدا كۆمه‌ڵگای ئێستای داگیركردووه، به‌ڵام ئه‌قڵانییه‌ت له ئاستی كرده‌وه تاكه كه‌سییه‌كاندا پاشكۆی ئه‌قڵانییه‌ت نییه؛ له ئاستی سیسته‌م ئێمه ده‌توانین به‌م ئهقڵانییهتە ئازاد و رزگار ببین. ره‌خنه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌وه‌یه كه فرانكفۆرت جیاوازی له نێوان سیسته‌م و جیهانی ژین یان ژینی جیهاندا دانانێت.
2ـ ره‌خنه‌ی هه‌مه‌لایه‌نانه له پۆست مودێرنیتهكان ده‌گرێت مشتومڕێكی قووڵ له نێوانیاندا ڕوو ده‌دات، هابرماس ساڵی 1980 له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی(گوتاری فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێرنیته)، كه تێیدا ره‌خنه له كه‌سانی وه‌كوو جاک دریدا و میشێل فوکۆ ده‌گرێت و ره‌خنه له هێرمۆنتیكهكانی وه‌كو هانس گیۆرك گادامێر په‌یڕه‌وی مارتن هایدگەر ده‌گرێت.
3ـ ره‌خنه له پۆزه‌تیڤیزم و زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گرێت، ده‌ڵێت هه‌موو قوتابخانه‌كانی رۆژئاوا سوودخوازی و رهفتارخوازی هیچیان زانست نینە؛ به‌ڵكو ئایدۆلۆجیان، مرۆڤ به چه‌شنێك پێناسه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به كه‌ڵكی ته‌كنه‌لۆژیای جیهانی بێت. هابرماس ده‌ڵێت (ڕه‌خنه‌ی ناسینی رادیكاڵی ته‌نیا له ڕێگه‌ی تیۆری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه به‌دی دێت نه‌ك له‌لایه‌ن تیۆری زانستی سروشتییه‌كان). ده‌ست به ڕه‌خنه گرتن له پۆزه‌تیڤیزم ده‌كات ، كه لای وابوو ده‌بێته هۆی له‌باربردنی ڕاستییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و نه‌بوونی تێگه‌یشتنی كۆمه‌لایه‌تی و لادانی ناسینی كۆمه‌ڵایه‌تیی هاوچه‌رخ له تێگه‌یشتنی دروستی ڕاستییه تاڵ و ناخۆشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری.
به‌پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی پۆزه‌تیڤیزم ناسین ته‌نیا له ڕێگه‌ی ئه‌زموونه‌وه به‌رهه‌م نایه‌ت، به‌ڵكوو به‌و وتار و چه‌مكانه به‌رهه‌م دێت كه زه‌ینی ناسێنه‌ر به‌شێوه‌ی پێشینه به‌ر له هه‌ڵسان به ئه‌زموون ده‌یخاته ناو پرۆسه‌ی زانینه‌وه.
هابرماس و ماركس
[دەستکاری]هزره‌كانی له چه‌ند لایه‌نێكه‌وه له‌گه‌ڵ ماركس هاوڕایه. ماركس گوتبوی كه ژێرخان، سه‌رخان له‌خۆ ده‌گرێت كه سیاسه‌ت و ئایدۆلۆجیا و هونه‌ره. به‌ڵام هابرماس ده‌ڵێت ئه‌مه بۆ ئه‌و كاته دروسته كه ماركس له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی 18 دا له ده‌وڵه‌ته سه‌رمایه‌داره‌كاندا ژیاوه، به‌ڵام بۆ كۆمه‌ڵگه رۆژئاواییه مودێرنه‌كان كه هابرماس به سه‌رمایه‌داری دوایی ناویان ده‌بات دروست نییە، له‌م كاته‌دا ده‌وڵه‌ت ده‌ست له كاروباری ئابوری وه‌رده‌دات به بێ ده‌وڵه‌ت چالاكی ئابووری به‌ره‌و پێش ناڕوات. ئه‌وه‌ی هابرماس ویستوویه‌تی له ماركس ههڵیدههێنجێ، ئه‌وه‌یه كه ماركس به شوێن شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوی هێزه‌وه‌یه كه ئه‌قڵ سه‌ركوت ده‌كات، به‌ڵام به ڕای هابرماس ئه‌م ئه‌قڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر كرده‌یه‌كی تێگه‌یشتن و لێكتێگه‌یشتن هاوژیانبینی هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی مرۆڤدا ستایلێكی تازه‌ی به‌سه‌ردا دێ و گه‌شه ده‌كات.
هابرماس و مودێڕنیتە
[دەستکاری]هابرماس مودێرنیته بڕه‌ودان به‌وه داده‌نێت كه مودێرنیته گه‌یشتۆته بنبه‌ست و ئه‌م بنبهستهشی به تاریكستانی نوێ ناوزه‌ند ده‌كرد. هه‌روه‌ها ئه‌مه قۆناغێكه پێشبینی كردنی زه‌حمه‌ته چونكه زیاد له‌پێویست تاریك و ئه‌نگوسته‌چاوه كه نیهلیستهكانی فۆكۆ و جان فرانسوا لیوتار ده‌ڵێن؛ مودێرنیته سه‌رله‌به‌ری وێرانه بوو. مودێرنیته پرۆژه‌یه‌كی ناته‌واوه ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌وڵ بدات به كۆششه‌كانی بیگه‌یه‌نێته كه‌ماڵ، ئه‌وا چاره‌نوسێكی گه‌ش له به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه و مرۆڤایه‌تیدا ده‌بێت . سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی مودێرنیته په‌یوه‌ندیی هه‌یه به جووڵانه‌وه‌ی بازاڕه‌كان له بواری ئابوریی نیشتیمانی و ناوخۆییدا و چالاكییه‌كانیان بۆ پێداویستییه‌كانیان له بواری ئیداری و دارایی و مه‌ركه‌زی، كه ئه‌وه‌ش پشت ده‌به‌ستێت به دابه‌شكردنی پسپۆڕییه‌كان له نێوان شاره‌زایاندا، سهركردهسیاسی و سه‌ربازییه سه‌ركه‌وتوه‌كان و فه‌رمانبه‌ران، كه ئه‌مانه‌ش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ یاسادایه. هه‌موو ئه‌مانه به‌هۆی ئهقڵانییهتێكهوه بووه كه ئه‌م ئهقڵانییهتهی له ماكس ڤێبه‌ره‌وه وه‌رگرتووه. ماكس ڤێبه‌ر ده‌ڵێت : ئه‌م ئه‌قڵانییه‌ته مماره‌سه‌ی بیرۆكراتیهكانه له ده‌وڵه‌تی مۆدێرندا. هابرماس نیشانی دا كه ده‌وڵه‌تی مودێرنیته به‌رهه‌می مانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و ڕژێمه بوو. له‌م ڕژێمه‌دا كۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری هه‌میشه به‌دوای ئه‌وه‌وه‌یه كه نابێت جیهانی ژین واته جیهانی ئه‌قڵانی و كرداری په‌یوه‌ندیدار و یه‌كسان بن.
سه‌رچاوه‌كان
[دەستکاری]١ـ جان لچت و رۆبرت هۆڵاب(٢٠٠٢)، پۆست ماركسیزم : ئه‌كره‌م میهرداد: سلێمانی، روناكبیری.
٢ـ سڤن ئه‌ریك لیدمان(٢٠٠٩)، مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی له ئه‌فڵاتۆنه‌وه تا هابرماس، عهبدوڵڵارهسولی : چاپی یه‌كه‌م: سلێمانی: چوار چرا.
٣ـ مه‌له‌ك یه‌حیا سه‌ڵاحی(٢٠٠٨)، هزره سیاسیه‌كانی رۆژئاوالهسهدهی بیسته‌م : هیوا مه‌جید: چاپی یه‌كه‌م: هه‌ولێر، خانی.
٣ـ زانیار ته‌حسین(2010)، یۆرگن هابرماس: چاپی هه‌ژان: ژ1: سلێمانی : ناوه‌ندی هه‌ژان.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یۆرگن ھابرماس تێدایە. |
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٢٩
- فەیلەسووفانی سەدەی ٢٠ەم
- فەیلەسووفانی زانست
- ئەندامانی ئەکادێمیای ئەمریکیی ھونەر و زانست
- فەیلەسووفانی ئاڵمانی
- کۆمەڵناسانی ئاڵمانی
- فەیلەسووفانی زمان
- فەلسەفەی کۆمەڵایەتی
- ڕەخنەگرانی مەسیحییەت
- ڕەخنەگرانی ئایینەکان
- بێدینەکان
- ئەندامە بیانییەکانی ئەکادیمیایی ڕووسی بۆ زانست
- نووسەرانی پیاوی ئەڵمانی
- فەیلەسووفانی ئەخلاق
- فەیلەسووفانی کلتوور
- فەیلەسووفانی پەروەردە
- فەیلەسووفانی یاسا
- فەیلەسووفەکانی بواری زانستی کۆمەڵایەتی
- فەیلەسووفە سیاسەتمەدارەکان
- فەیلەسووفە کۆمەڵایەتییەکان
- وتارنووسەکانی سەدەی ٢٠ەم
- قوتابخانەی فرانکفورت
- نووسەرە ناخەیاڵییەکانی ئەڵمانیا
- ئەندامانی ئەکادیمیای زانست و ھونەری سربیا